جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌تووندی وه‌ڵامی نوری مالیكی ده‌داته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی نوری مالیكی له میانی پێشوازی كردنی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق رایگه‌یاند رێگا ناده‌ین ئیسرائیلێكی تر له باكوری عێراق دروست ببێت، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی تووندی مالیكی ده‌داته‌وه رایدهگهێنێت”بە جێگری سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیێنین كە چیتر زێدەڕۆیی نەكات و لەوە دڵنیا بێت كە گەلی كوردستان ڕێگە نادات ئەو و كەسی هاوشێوەی ئەو پێی بگاتە كوردستان و حوكمی كوردستان بكات.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ی دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی”ئەو وتانە لە دەمی كەسێك دێتەدەر كە لە دیكتاتۆری و تاكڕۆییدا لە مێژووی عێراق وێنەی نەبووە و سەرچاوەی وێرانی و نەهامەتیی هەموو عێراقییەكانە. سەبارەت بە مەسەلەی ئیسرائیلیش ئەوەندەی ئەو پیاوە عەرەبی لە ماوەی دەستەڵاتی خۆیدا كوشتووە ئیسرائیل نەیكوشتووە. ئەو نانی خەڵكی كوردستانی بڕیوە، بەڵام ئیسرائیل هیچی لەدژی كوردستان نەكردووە.