سێ‌و رێگری ده‌كات له تووش بوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی جه‌ڵته.
سێ‌و یه‌كێكه له‌و میوه به‌سودانه‌ی كه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ و یه‌كجار گرنگ و به بایه‌خه بۆ له‌شی مرۆڤ و پێویشته هه‌موو لایه‌ك سوود له و میوه‌یه وه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ‌و هۆكارێكی زۆر باشه بۆ رێگریكردن له نه‌خۆشی و دابه‌زاندنی كێشی له‌ش و كۆمه‌ڵیك سودی تریشی هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشکی ئه‌وه سه‌لمێندراوه”که خواردنی میوه و سه‌وزه کاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌تایبه‌تی خواردنی سێ‌و که رۆلێکی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوون به نه‌خۆشیه‌کان، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی له زانکۆی ” هارڤارد ” له ولاتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه” که ئه‌و ماده‌یه‌ی که له سێودا هه‌یه و ناسراوه به ” رۆتین ” ئه‌م ماده‌یه ماده‌یه‌کی تێکه‌له ، هه‌روه‌ها هه‌مان ماده له چای ره‌شیشدا هه‌یه ئه‌م ماده‌یه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی جۆره‌کانی جه‌لته له مرۆڤ.
هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتتدا ئه‌م ماده‌یه سودی هه‌یه بۆ مێشک و رێگری ده‌کات له توش بوون به که‌م و کورتیه‌کان و دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی، ئه‌مه له كاتێكدایه سێ‌و هۆكاری دابه‌زاندنی كێشی له‌شه.