كه‌م خه‌ویی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌كات زۆر ووریا بن.!

ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌خه‌ون پیویسته ئه‌وه بزانن كه ئه‌گه‌ر بێت و بێ هۆكار بێت، ئه‌وا زیان به ته‌ندروستییان ده‌گه‌ێنێت، له‌وانه‌یه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ببن.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه که که‌م خه‌وی زیان ده‌گه‌ینێت به ته‌ندروستی مرۆڤ و توسی زۆرێک له نه‌خۆشیه‌کانی ده‌کات به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی شه‌کره.
به گوته‌ی پزیشکه‌کان كه له‌و توێژینه‌وه‌یه بۆیان ده‌ركه‌وتووه” كه که‌م خه‌وی یاخود توش بوون به خوو زڕان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌رده‌وام مه‌ترسی توش بوونی هه‌یه بۆ نه‌خۆشی شه‌کره وه له‌هه‌مان کاتتدا پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که کارکردنی زۆری شه‌وانه‌ش وا ده‌کات که خه‌و له‌شه‌وان که‌م بکاته‌وه ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری هه‌یه جونکه هه‌لکه‌وته‌ی خه‌وی شه‌وان و رۆژانه وه‌ک یه‌ک نیه له رووی بایلۆژیه‌وه.
له‌هه‌مان کاتتدا پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان باسكردوه” که زۆر خه‌وتینیش به‌هه‌مان شێوه خراپییه‌كانی زۆرتره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پێویسته مرۆڤ له هه‌ردوو حاڵه‌ت ئاگاداری ره‌وشی ته‌ندروستی خۆی بێت.