شاخه‌وان عبدوڵا: ئه‌گه‌ر بێت و په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م بڕیاره بده‌ن هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێ
په‌رله‌مانتارێكى كورد له په‌ره‌لمانی عێراق رایدهگهێنێت” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/ 9/ 2017 ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له كه‌ركووك ده‌كات، گه‌ر ئه‌و بابه‌ته به بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد تێبپه‌ڕێنن، ئه‌وا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و دۆخی نێوخۆیی په‌رله‌مانی عێراق ئاڵۆزتر و خراپتر ده‌بێت.
په‌رله‌مانتار (شاخه‌وان عه‌بدوڵا) په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى عێراق، رایگه‌یاندوه “ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانی، په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكیش خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كراوه، ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌رانی كورد له كه‌ركوك ئه‌وه‌مان به‌سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندوه” كه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پرسه به‌بێ رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن تێپه‌ڕبكه‌ن به زۆرینه‌و كه‌مینه ئه‌وا دۆخی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق ئاڵۆزتر و خراپتر ده‌بێت.
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه ئه‌وه‌شی باسكردوه” كه له كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتین به هیچ رێككه‌وتنێك،به‌ڵام پێمان گووتوون ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستتانه بیكه‌ن ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت.
شاخه‌وان عبدوڵا زیاتر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه” ئه‌گه‌ر بێت و په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بدات، ئه‌وا وه‌كو فراكسیۆنه كوردییه‌كان هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت.