كارمه‌ندێكی تری كه‌ناڵی NRT ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌ دژی شاسوار و ره‌فتاره‌كانی

تا دێت وازهێنان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ نێو كه‌ناڵی (NRT) به‌رده‌وامی هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و رێزنه‌گرتنه‌ی كه‌  به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ كارمه‌ند و ستافی كه‌ناڵه‌كه‌ نایگرن و سوكایه‌تیان پێ ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نیشتیمان په‌روه‌رییه‌یی كه‌ كارمه‌ندان هه‌یانه‌ بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

(دیدار کۆیی) ڕاگه‌یاندنكارى ئۆفیسى هه‌ولێری (NRT) له‌ پۆستێكدا لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى خۆى لەو کەناڵە ڕاگه‌یاندووە و نووسیویەتی”به‌هى ئاشكرابوونى نیاز و نیەتى ئه‌و گرووپه‌، كه‌ رێزنه‌گرتنه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌یرى خاكى كوردستان و خوێنى شه‌هیدان، بێده‌نگیى خۆم شكاند، بۆیە له‌مه‌ودوا من چیتر له‌و كه‌ناڵه‌ كار ناكه‌م كه‌ رێز له‌ خوێنى شه‌هیدانى كوردستان نه‌گرێت، بێده‌نگ بوونم له‌ ئاست ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه‌ دژ به‌ خاك و خه‌ڵكى كوردستانه‌ به‌ خیانه‌تێكى گه‌وره‌ى ده‌زانم”.

لە درێژەی نووسینەکەدا ئەو کارمەندەی کەناڵەکە کە دەستی لەکار کێشاوەتەوە ئه‌وه‌ی نووسیوه‌ و نه‌یشاردۆته‌وه‌” كه‌ بێكارى و قه‌یرانى دارایى زیاتری پێ قەبووڵترە لە كاركردن له‌و كه‌ناڵه،‌ بۆیه‌ “لێره‌وه‌ ڕای ده‌گه‌یەنم من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و که‌ناڵه‌ نه‌ماوه”‌.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه‌ناڵی (NRT) كه‌ ناوی (دیدار كۆیى)ه‌ وه‌ك وێنه‌گرى سه‌ره‌كی له‌ ئۆفیسى هه‌ولێرى كه‌ناڵى (NRT) كارى کردووە، له‌ ئێستاشدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و كه‌ناڵه‌ نه‌ماوه‌.

بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زیاتر” له‌ هه‌فته‌ی رابردوو پێشكه‌شكاری به‌توانای كه‌ناڵه‌كه‌ (دیاری ئه‌نوه‌ر) ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

Back to top button