رێككه‌وتنه‌كه‌ی كۆمپانیایی رووس نه‌فتی رووسی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

کۆمپانیای روسنەفتی رووسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌” كه‌ وەبەرهێنان لە دامەزراندنی بۆڕی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات.

كۆمپانیایی روسنەفتی رووسی، لە بەیاننامەیەکدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووه‌” كه‌ بەنزیکبوونەوەی رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، کۆمپانیای روسنەفت پەیوەستبوونی خۆی بە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و بەمزووانە دەست بە راکێشانی بۆڕی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئەوروپا دەکات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تێچووی راکێشانی بۆڕییەکە دەگاتە (1) ملیار دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە کۆمپانیا باڵاده‌سته‌كانی بواری وزەی رووسیا، بڕیاریدا نەوتی کوردستان بکڕێت و وەبەرهێنان لە چەند کێڵگەیەک بکات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رووس نه‌فتیش هه‌نگاوێكی گرنگ و پڕ بایه‌خه‌ بۆ بواری ئابوری و نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان.

لە 2/6/2017، لەكاتی بەشداریكردنی شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، له‌ لوتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی لە رووسیا گرێبەستێكی نەوتی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رووسنەفتی رووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ واژووكرا.

Back to top button