گوتەبێژی كۆمسیۆن:ڕۆژی 23و 24 و 25ی مانگ، كوردانی تاراوگه دەتوانن بەشداری ریفراندۆم بكەن و دهنگ بدهن
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كوردانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەتوانن لەڕۆژانی 23 و 24و 25ی مانگ بەشداری لەپرۆسەی ڕیفراندۆمدا بكەن بۆ سهربهخۆیی ههرێكی كوردستانی عێراق.
ئەمڕۆ دوو شەممە 18/9/2017 (شیروان زرار) گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كوردانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەتوانن بەڕگەزنامەی عێراقی بەمەرجێك لەداتابەیسەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەبێت دەتوانن بەشداری پرۆسەی ڕفراندۆم بكەن.
هەروەها گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان باسی لهوهشكرد” ئەو هاوڵاتیە كوردانەی كەلەدەوەری هەرێمی كوردستان دەژین دەتوانن لەڕۆژانی 23 و 24 و 25ی ئەم مانگە سەردانی بنكەكانی دەنگ دان لە وڵاتەكانیان بكەن و دڵنیا ببنەوە لە ناوەكانیان و لەگەڵ بونی ناوەكانیان ڕاستوخۆ دەتوانن دەنگ بدەن.
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئهوهشی راگهیاند”كه ناوی مردووانی ساڵی 2004 تاوەكو 2017مان بەدەست گەیشتووە تاوەكو ئێستا نزیكەی 65 هەزار ناوی مروو لەتۆماری دەنگدەران هەیە و لەئێستاشدا كاری جدی لەسەر دەكرێت.
سهبارهت به دهنگدانی گشتیو دهنگدانی تایبهتی، باسی لهوه كرد” كه كۆمسیۆن بڕیاری داوه دهنگدانی تایبهت و دهنگدانی گشتی لهیهك رۆژدا بكرێت و ههردووكیان له 25/9 دهنگ بدهن.