دانیشتووانی شاری هه‌ولێر له‌ ساخته‌كاریی كۆمپانیاییه‌ك ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

شارەوانی و قایمقامیەتی ھەولێر، دانیشتوانی پارێزگای ھەولێر لە کۆمپانیایەک ئاگادار دەکەنەوە.

لە ئاگادارییه‌كه‌یاندا شاره‌وانی و قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و تێیدا ھاتووە” لە چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر چەند ڕۆژێکە لێرە و لەوێ گوێبیستی دابەشکردنی کیسی نایلۆنی زبڵ دەبین، کە لە بەرانبەر وەرگرتنی پارەوە دەدرێنە ماڵان، دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونێکی ورد، ئەمڕۆ دووشەممە 18/9/2017، توانرا ئۆفیسی سەرەکیی بدۆزرێتەوە و داخرا”.

له‌ ئاگادارینامه‌كه‌ باس له‌وه‌شكراوه‌”کە خاوەنی کۆمپانیاکە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتە بەر، “لێرەوە ئاگاداریی ھاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە، کە لە کاتی بینینی ئەو جۆرە کەسانە، یان لەو جۆرە دیاردەیە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر”.

(07502224466) ، (07502224488)

شارەوانی چوار (07508888714)

Back to top button