له‌كه‌ناڵی ئێن ئارتی هه‌ڵمه‌تی دڕاندنی پاسپۆرتی عێراقی ده‌ستی پێكرد
له به‌رنامه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی گروپی نه‌خێری (ئێن ئارتی) كارۆخ خۆشناو لێكۆله‌ری سیاسه‌تی ئه‌مریكا پاسپۆرتی خۆی ده‌درێنێت، په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌نێرێت و رایدهگهێنێت، پێویسته ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی دراندنی پاسپۆرتی عێراقی بكه‌ین، چونكه هیچ كه‌سمان وهڵائمان نیه بۆ بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق و پێویسته خاوه‌ن پاسپۆرتی خۆمان بین”.
لێكۆرهكی سیاسه‌تی ئه‌مریكا كارۆخ خۆشناو له دیمانه‌یك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی گروپی نه‌خێر( ئێن ئارتی) له‌په‌یامێكی دا بۆ خه‌ڵكی سلێمانی ڕاگه‌یاند، پێویسته خه‌ڵكی سلێمانی چیتر بێده‌نگ نه‌بێت، چونكه خه‌ڵكی سلێمانی به‌عس به‌زێن، پێشه‌نگی شۆره‌شی كوردایه‌تی بوونه، شاری شێخ محمود حه‌فیده، بۆیه پێویسته چیتر بده‌نگ نه‌بن”.
هه‌ر له دیمانه‌كه‌ی دا كاروخ خۆشناو، هه‌ڵمه‌تی دراندن و سوتاندنی پاسپۆرتی عێراق راگه‌یاند، گوتیشی پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه بزانێت كه قه‌ت ئه‌و پاسپۆرته شایه‌نی شانازی نیه، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند، پێویسته ئێمه خاوه‌نی پاسپۆرتی خۆمان بین كه ئاڵای كوردستان و نه‌خشه‌ی كوردستانی له‌سه‌ر بێت”.