نهێنی كۆبوونەوەیەك لە سلێمانی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

پێنج ئەندامی جیابووەكەی فراكسۆنی یەكێتی لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دەلێن یەكێتی پلانی هەبووە كە رادەست كردنی پۆستی پارێزگای سلێمانی ئاستەنگی بكات و رێكەوتنەكە جێبەجێ نەكات، دەلێت ئەو شەوە كۆبوونەوەكە بۆ ئەوە بووە، لەو کۆبوونەوەیە بەرژەوەندیی تایبەت و تاکەکەسی بوو بە هێنانەوەی بڕوبیانووی نالۆژیکی و ناواقیعی دەویسترا باوەڕ بە ئێمە بهێنن تاکو هاودەنگیان بین بۆ ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەی رۆژی یەكشەممە

 

لە روونكردنەوەیەكدا پێنج ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی یەكێتی لە فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، نهێنیەك ئاشكرا دەكەن و رایدەگەێنن، شەوی ٢٠ / ٢١ – ٨ – ٢٠١٦ ، ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لە ماڵی بەڕێز پارێزگاری پێشوو کۆکراینەوە ، تەنها مەرامی کۆبوونەوەکەش دروستکردنی ئاستەنگ بوو لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو دەستاودەستکردنە ، کە بڕیاربوو بۆ رۆژ یەکشەممە ٢١ / ٨ / ٢٠١٦ ئەنجام بدرێ، مەبەست لەو کۆبوونەوەیە بەرژەوەندیی تایبەت و تاکەکەسی بوو بە هێنانەوەی بڕوبیانووی نالۆژیکی و ناواقیعی دەویسترا باوەڕ بە ئێمە بهێنن تاکو هاودەنگیان بین بۆ ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەی رۆژی یەكشەممە ، ئێمەش پێچەوانەی مەرامەکە ، بەرپرسیارانە و راشکاوانە پابەندبوونی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی رێککەتننامەکە نیشاندا.

هەروەها لەروونكردنەوەكەشدا هاتووە، رۆژی یەکشەممە ٢١ / ٨ / ٢٠١٦ سەرەڕای دیاریکردنی سێ وادەی جیاوازیش بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەن و دواخستنی ، بەڵام ئێمە دیسانەوە سوربووین لەسەر هەڵوێستی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتننامەکە، بۆ ئەمەش ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکان لە پێش هەمووشیانەوە فراکسیۆنی گۆڕان گەواهیدەرمانن.

رۆژی سێشەممە ٢٣ / ٨ / ٢٠١٦ سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان لە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ / ٨ / ٢٠١٦ کردەووە ، بەڵام بەداخەوە ئەمجارەش هاوڕێیانی پێشوو ترمان لە فراکسیۆنی سەوز ویستیان پێچەوانەی بڕیاری مەکتەبی سیاسی هەڵسوکەوت بکەن.

Back to top button