بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شاری دهۆكی دا

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە  18/9/2017 بومەلەرزەیەك لە شارى دهۆك ڕویدا.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌” كه‌ لە كاتژمێر 4:05 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بومەلەرزەیەك لە دووری 38 كم لە قەزای ئاكرێ و 56 كم لە پارێزگای دهۆك بە قوڵایی 10 كم بە توندی 3.3 پلە بەڕێوەری ڕێختەر ڕویدا”.

خۆشبه‌ختانه‌ به‌ پێی زانیارییەكان بومەلەزەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە، له‌ كاتی روودانی.

Back to top button