سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی باس له‌ یاسایی بوونی تاكڵایانه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات

رۆژنامەی به‌ناوبانگی (زی ھێوفنگتون پۆست )لە ڕاپۆرتێكی لێكۆڵینەوەی یاسایی و نێودەوڵەتیدا وڵامی كومەڵێك پرسیاری یاسایی گرنگ دەداتەوە كە بووەتە مژاری بەشێكی گرنگی یاساناسان و شارازایانی پەیوەندی نێودەولەتیەكان سەبارەت بە پرسی سەبەخۆیی و راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان .
 
لە ڕاپۆرتەكەدا ھاتووە ئایا كوردستان بەپێی پرنسیپ یاسا نێودەوڵەتیەكان ماف و توانای ئەوەی ھەیە تاكلایەنانە بڕیاری جیابوونەوە بدات لە عێراق ؟ ڕاپۆرتكە ئاماژەی كردووە بە ئەزموونی ئەو ھەرێم و كیانانەی كە لە وڵاتی ناوەند تاكلایەنانە بڕیاری جیابوونەوەیان داوە .
 
“ئەزموونی كۆسۆڤۆ” و جیابوونەوەی لە وڵاتی ناوەند لە “سربیا ” لە ساڵی ٢٠٠٨ دانیشتوانی كۆسۆڤۆ پالپشتی ھەرێمەكەیان كرد بۆ جیابوونەوە و بڕیاردانی تاكلایەنە ،ئەمەش وای كرد وڵاتی سربیا سكاڵا دژی كۆسۆڤۆ تۆمار بكات لە دادگای دادی نێودەولەتی و بە ھاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بەوەی كە یاساكانی نێودەوڵەتیان شكاندوە و تاكلایەنانە جیابوونەوەیان ڕاگەیاندوە سەرئەنجام دوای دووساڵ دادگای دادی نێودەولەتی بڕیاری دا كە ئەم جیابوونەوەیە ھیچ پێشیلی پرەنسیپە یاساییە نێودەوڵەتیەكان ناكات و سەربەخۆیی گەلی كۆسۆڤۆی بە یاسایی كرد ئێستا زیاتر لە ١١١ وڵات دانی بە سەربەخۆیی كۆسۆڤۆ دا ناوە مامەڵەی وڵاتێكی سەربەخۆیی لەگەڵ دەكات .
 
“ئەزموونی كۆمارەكانی یەكێتی سۆڤێت ئۆراسیا و یوگزلاڤیا” ھاوكات لە ماوەی ساڵانی ١٩٠٥ تا ساڵی ١٩٩١ زیاتر لە ٥٢ ھەرێم و كۆمار و كیانی ئۆتۆنۆم سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە ، پرۆسەكە ھیچ ڕێگرییەكی نێودەوڵەتی بۆ دروست نەبووە دوای رۆخانی یەكێتی سوڤێتیش ھەموو كۆمارەكانی ئەو یەكتیە و وڵاتانی یوگزلافیا تاكلایەنانە ئەو بڕیارەیان داوە بەشێكی زۆریان سەر بە خۆ و وڵاتی زلھێزی ئابووری و سیاسین و بەشێكی تریشیان ئەندامی ھاوپەیمانێتی ناتۆ و یەكێتی ئەوروپان ھیچ دادگا و یاسایەكی نێو دەوڵەتی ڕێگر نەبوو لەوەی سەربەخۆ بن و وەك وڵاتێكی تازەی نێو كومەلگەی نێودەولەتی بوونیان نەبێت .
 
ئەوی جێگەی ئاماژە پێدانە پاڵپشت بە توێژینەوە و لێكۆلینەوەكانی ھەردوو گروپی (گرەیزەر و پێڵپج ) كە شارەزا تایبەتمەندن بە قەیران و كیشە یاساییەكانی نێودەوڵەتیەكان ئەزموونی ھەزارەھا دوسیەی جۆراوجۆری نێودەوڵەتیان ھەیە لەم جۆرە كەیسانە ئاماژە دەكەن بەوەی كە بە دوور نازانرێت حكومەتی عێراقیش ھەمان ھەنگاوی سربیا بۆ دژی سەربەخۆیی كوردستان بنێت ،بەڵام بێ ئاكام دەردەچێت و سەروەری یاسا نێودەوڵەتیەكان لە دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕەچاو دەكرێت بو كەیسی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان .
 
ھاوكات گروپەكان ئاماژە دەكەن بەوەی كە ئەگەری ئەوە ھەیە تا پێش سالی ٢٠١٩ (كەتەلونیا و كالیدۆنیای نوێ و بۆگانفیل) لە ڕێگەی ڕێفراندۆم و دواتر بۆ سەربەخۆیی ھەنگاو بە ئاراستەی جیابوونەوە ھەڵنێن”.
Back to top button