هۆكاری پشگیری ئیسرائیل له دهوڵهتی كوردستان ئاشكرا دهبێت
بە پێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی (تیلەگراف)ی و ئاژانسی ھەواڵی (رۆیتەرز )دا ئاماژەی داوە بەوەی كە زانیاری و فاكتە دیپلوماسیەكان دەری دەخەن كە ئیسرائیل پێشڕەوی ھەموو وڵاتان دەبێت لە پشگیریكردنی دەوڵەتی كوردستان ئەم بیرۆكەیەش پێشینەیەكی مێژووی ھەیە لە سرەتاكانی شوڕشی ئەیلول ئەم ھەماھەنگی و ھاوكاریانە بە جێ گەیەنراوە .
لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باوەڕ پێكراو بۆ رۆژنامەكانیان گواستووتەوە كە “بنیامین ناتانیاھۆ”سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ھەڵدەستێت بە دەستپێكردنی ھەڵمەتێكی پێشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دروستكردنی كۆدەنگیەكی ڕۆژئاوایی ،كە وڵاتانی ئەورۆپا و وڵاتانی زلھێزی ئابووری دەگرێتەوە سەربارەت بە قبوڵكردنی دەرئەنجامەكانی ڕێفراندۆم و باوەڕ پێھێنان بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان .
لە مانگی ڕابردوو ناتانیاھۆ بە كۆمەڵێك کۆنگرێسمانی ئەمریکی گوتووە، کە کورد گەلێکی بوێرە و ھاوپەیمانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە و كوردستان دەبێتە جوگرافیایەك كە پاراستنی نەتەوە و ئاینەكانی تێدا مسۆگەر دەكرێت ھەروھا جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە بەھاو نۆرمە كولتوورییەكانی گەلی کوردستان ھەمان بەھا باڵاکانی گەلی ئیسرائیلە نابێت ڕێگە بدرێت ئێران دەستوەردان لەو پروسە دیموكراسیەدا بكات .
بنیامین ناتانیاھۆ،پێشتریش لە ساڵی 2014 لە وتارێکیدا ڕایگەیاندبوو، کە پێویستە ئیسرائیل پشتگیری خوی بۆ کوردەکان و سەربەخۆبوونی ھەرێمەكەیان دووپات دەكاتەوە لە زانكۆی تەلئەبیب لە ماوەكانی ڕابردوو گوتوویەتی کورد گەلێکی تێکۆشەرە و قوربانی مەزنی لە پێناو ئازادی داوە ، وڵاتەکەی پشتیوانی ھەوڵی رەوای، گەلی کورد دەکات، بۆ دروستکردنی دەوڵەت.
وا بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ریفراندۆم، لەھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوەبچێت كە ئەمە ڕەنگە كیشەكە قوولتر بكاتەوە لە نێوان بەغداد و ھەولێر و توركیا وڵاتانی تریش بیانەوەێ ڕێگر بن بەڵام بەڵام لە سەر خاك پێشمەرگە تەواو ھێزێكی بەھێزە و توانێویەتی ڕۆلی ھەبێت لە ئارامی و ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی دانیشتوانی ئەو ناوچانە .
سەرچاوە
Reuters News