نێچیرڤان بارزانی: بریاره‌كانی به‌غدا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریفراندۆم نابێت
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT)ی ڕووسی رایگه‌یاند” تێڕوانینی هه‌ولێر و واشنتۆن له هه‌مبه‌ر كاتی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان جیاوازه و هه‌رێمی كوردستان تا ئهمساتەش سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، هه‌روها گوتیشی”پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا دوای ٢٠٠٣ و ئه‌و سته‌مه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان ئه‌نجامی داوه، وایان كرد هه‌ولێر بۆ بڕیاری گه‌ل بگه‌ڕێته‌وه و ڕێگه بدات خه‌ڵك خۆی داهاتووی خۆی ده‌ستنیشان بكات”.
نێچیرڤان بارزانی سه‌ركوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌كه‌ی دا ده‌شلێـ”هیچ پێشنیارێك نه‌كراوه كه بتوانێت گه‌ره‌نتیی داهاتووی كورد بكات و قه‌ناعه‌ت به سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان بێنێت کە جارێكی دیگه بگه‌ڕێته‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له گۆڕه‌پانی عێراقدا، ئاماژەی بەوەش کرد: “ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به مانای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژی دوای ریفراندۆم نایه‌ت، به‌ڵكوو ده‌بێته هۆكارێك بۆ زه‌مینه‌سازی ڕاگه‌یاندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی گوتیشی”نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ڕیفراندۆمه‌وه ته‌نیا ده‌به‌سترێته‌وه به شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش، كه هێزی پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوه‌خته سه‌لماندوویه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوبه‌شیكردنی سه‌ربازی له هه‌ر شوێنێك بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه تیرۆر.
نێچیرڤان بارزانی ره‌خنه‌ی تووند ده‌گرێت له حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌لێـ” سه‌ره‌ڕای قوربانی زۆری كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی بێ به‌ش كردووه له هاوكاری سه‌ربازی له كاتێكدا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام چه‌ك و هاوكاری داراییان بۆ ڕه‌وانه كراوه، نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ریفراندۆم گوتیشی”كه ئه‌م بڕیارانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم نابێت.
له‌باره‌ی سنووری دوڵه‌تی داهاتووی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق، به‌تایبه‌تیش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كرده‌وه كه ڕیفراندۆم ئامرازێك نییه بۆ دیاریكردنی سنوور، به‌ڵكوو گفتوگۆی جددی و بونیادنه‌رانه‌ی دوای ڕیفراندۆم ده‌ستپێكی جێگیركردنی سنووره‌كان ده‌بێت، دووپاتیشی كرده‌وه كه پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوێكی دیموكراتخوازانهیه و كوردستان خوازیاری ئه‌وه نییه خواسته‌كانی خۆی به زۆر به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی وه‌ك عه‌ره‌ب و توركماندا بسه‌پێنێت. بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌ركووكیش پرۆسه‌كه به هه‌مان شێوه ده‌بێت و خه‌ڵكی كه‌ركووك به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه داهاتووی پارێزگاكه دیاری ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕێكی ناوخۆی دیكه دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، هاوشێوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵانی ٩٠، نێچیرڤان بارزانی ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕای گه‌یاند كه بارودۆخی هه‌نووكه‌ی ناخۆی كوردستانیش ڕێگه به‌م جۆره تێكهه‌ڵچوونانه نادات، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئەنقەرە دەبێت، ن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: “بابه‌تی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا موباله‌غه‌ی تێدا كراوه و وه‌ك مه‌ترسی نیشان ده‌درێت، له كاتێكدا پێویسته بابه‌ته‌كه وه‌ك خۆی نیشان بدرێت و تیشك بخرێتە سەر ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوانه و ئه‌و هۆكارانه‌یشی كه كوردی ناچار كردووه بگاتە ئەم بڕیاره. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، ڕای گەیاند: “کوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆی زیاترە به ئامانجی هێنانه‌دیی تێگه‌یشتنێكی دروست و به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا”.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و بۆچوونانه كرد سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری لكاندنی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ كوردستانی سووریا تا ده‌گاته عه‌فرین، گوتیشی “ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئه‌جێندای كاری هه‌رێمی كوردستاندا نییه و سنووره‌كانی ئه‌وان پێشوه‌خته دیارن، هه‌ر له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ڕێككه‌وتنه بازرگانییه‌كانی نێوان ڕووسیا و هه‌رێمی كوردستان له بواری وزه كه به ملیاران دۆلار ده‌خه‌ملێندرێن، به مانای پشتگیریی ڕووسیا دێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی شی كرده‌وه كه كۆمپانیاكانی وه‌ك (رۆس نه‌فت)ی ڕووسی له چوارچێوه‌ی وه‌به‌رهێنانی بازرگانییه‌وه به‌شدارن له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك چۆن وه‌ڵاتانی دیكه‌ش هه‌مان به‌شدارییان هه‌یه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازییان لێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی ئابووریی هه‌یه، نه‌وه‌ك ڕه‌هه‌ندی سیاسی”.