ته‌نها گۆڕان به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ چاكردنی مووچه‌ ناكات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی چه‌ند لێژنه‌یه‌ك له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت مووچه‌، كۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه‌وه‌، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوونه‌، ته‌نها گۆڕان ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بووه‌ به‌شداری بكات”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا،دانیشتنێکی تایبەت لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن و لە دانیشتنەکەدا میوانداری حکومەت بکرێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌”کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری نوێی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات، بڕیاردرا دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە ئەنجام بدەن و لە دانیشتنەکەدا میوانداری حکومەت بکرێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی، بەر لەو دانیشتنەی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنەکان بڕیاریانداوە لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەت کۆببنەوە بۆ ئەوەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە پێکەوە دابنێن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌” لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم فراکسیۆنەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون تەنیا فراکسیۆنی گۆڕان نەبێت، ئەو فراکسیۆنانەی لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەشداریان نەکرد و ئەمڕۆ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، بریتیبوون لە هەریەک لە فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی، فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی و فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی”.

Back to top button