كورد به‌غدای به‌جێ هێشت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه فراكسیۆنه‌كانی كورد له به‌غدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جێ دێلن و ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناكه‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، فراكسیۆنه كوردیه‌كان، بڕیاریانداوه، له‌مه‌و به‌دوا به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن و بگه‌رێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه وابڕیاره سبه‌ی ئه‌نجام بدرێت، له په‌رله‌مانی عێراق درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو كه به‌بێ ئاگاداری كورد بڕیاریاندا دژی ریفراندۆمی كوردستان”.
هه‌ر به‌گوێره زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، وابریاره ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردیه‌كان، بگه‌رێنه‌وه كوردستان، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵپه‌سێرن”.