رۆسنه‌فت راكێشانی بۆری نه‌وت و گازی كوردستان ده‌ست پێده‌كات

بڕى ئه‌و سه‌رمایه‌ى كه‌ كۆمپانیاى ( ڕوس نه‌فت ) ته‌رخانى كردووه‌ بۆ ڕاكێشانى بۆرى هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا و ئه‌وروپا یه‌ك ملیار دۆلاره‌ ، وابڕیاره‌ ساڵى 2020 هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و بۆریه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتى بۆ بازاڕه‌كانى توركیا و ئه‌وروپا ده‌ست پێبكات و ئه‌مه‌ش كوردستان ده‌كاته‌ گه‌مه‌كه‌رێكى گه‌وره‌ى وزه‌ له‌ جیهاندا .

ماڵپه‌رى فه‌رمى كۆمپانیاى روس نه‌فتى ڕووسى ڕایگه‌یاندووه‌ ” به‌ پێى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى له‌ نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاى روس نه‌فتى ڕوسى واژۆكراوه‌ ، به‌مه‌به‌ستى پرۆژه‌ى فراوانكردنى هێڵى بۆرى نه‌وت و دابینكردنى هێلێكى بۆرى بۆ هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتى ، ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات و بۆرى گازى سروشتى هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ى پێده‌درێت كه‌له‌چه‌ند ساڵى داهاتوودا گازى سروشتى به‌برشى پێویست بۆ بازاره‌كانى توركیا و ئه‌وروپا بگوازرێته‌وه‌ “.
“میخایل ڤلادیمیرۆڤیچ ” گوته‌بێژى كۆمپانیاى رۆس نه‌فتى روسى ڕایگه‌یاند ” واژۆكردنى گرێبه‌سته‌كه‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاكه‌ى پشت ڕاست كرده‌وه‌ به‌م نزیكانه‌یش به‌یاننامه‌یه‌كى ڕه‌سمى له‌باره‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ “.
 
Back to top button