نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە و وەزیری بەرگری بەریتانیا كرد
ئێوارەی ئەمڕۆ، مایكل فالۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر, گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای حكوومەت پێشوازی لێكرا.
وەزیری بەرگری بەریتانیا، پێشتر لە بەغدا بوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبووەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پیرمام لە كۆبوونەوەدایە.