بێرنارد كۆشنەر پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكات
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان بە شێوەی جیاجیا لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە پشتگیری بۆ سەربەخۆی كوردستان دە دەبڕدرێت, وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا لە دیدارێكی میدیایی رایگەاندووە كە پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكاتز
بێرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رادیۆی نێودەوڵەتی فەرەنسا و رۆژنامەی لۆمۆند و تەلەڤزیۆنی پێنج مۆندی فەرەنسی رایگەیاند: “ھەموو كەس سوود لە كورد وەردەگرێت، بەڵام نایانەوێ سەربەخۆ بێت”.
وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشكردووە كە “كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و سەربەخۆبوونی ئەوان ھیچ پەیوەندی بە ئەمریكا و فەرەنساوە نییە، ھەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكات و دەوڵەتی خۆی ھەبێت”.