سلێمانی، چوارشەممەی دابێ بۆ رێفراندۆم و سەربەخۆیی كەرنەڤاڵ دەكات

لەگەڵ دەست پێكردنی بانگەشەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان, ئاهەنگی بەهەزاران كەس بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوە دەچێت, بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ئاشكرای كرد، بڕیارە رۆژی چوارشەممە بە بەشداریی لایەنە سیاسییەكان و جەماوەری سلێمانی كەرنەڤاڵێكی گەورە بۆ پشتگیری لە ریفراندۆم بەڕێوە بچێت.

 

(سەعید پشدەری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ”بڕیارە رۆژی چوارشەممە سەعات ٣:٠٠ لە یاریگای سلێمانی كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بە بەشداری خەڵكی سلێمانی و لایەنە سیاسییەكان بۆ پشتگیری لە پرۆسەی ریفراندۆم بەڕێوە بچێت.”

ئەو بەرپرسەی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: ”لیژنەی باڵای ریفراندۆم ئەو كەرنەڤاڵە بەڕێوە دەبات.”

Back to top button