فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا خواكوڕِكیان بۆردومانكرد
بەمەبەستی بۆردومانكردنی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە لەدەڤەری برادۆستی سنوری ناحیەی سیدەكانی قەزای سۆران, فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسورێنەوە
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا هەر یەكە لە بەرزاییەكانی خواكوڕك و بێركم و لۆلان و چەند ناوچەیەكی دیكەی دەڤەری برادۆستیان بۆردومانكرد بەڵام تا ئێستا زەرەرو زیانەكانی بۆردومانەكە نەزارنراوە ئەمە لە كاتێكدا تا ئێستا مەڕدارو كشتیاران لەدەڤەری برادۆستدا ماون.
شایەنی باسە بۆ ئەمە بۆ جاری چەندە فڕۆكە جەنگەیكانی توركیا ئەم ناوچانە بۆردوماندەكەن و تا ئامادەكردنی هەواڵەكە بە ئاسمانی دەڤەری برداۆستدا دەسوڕێنەوە.