سكرتاریهتی یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستهی گهنجان و لاوانی ووڵات دهكات
له پیرۆزبایی نامهیهكی یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستاندا، پیرۆزبایی له تهواووی ئهو گهنج و لاوانه دهكرێت كه بۆ یهكهمین جار بهژداردهبن له پرۆسهی دهنگدان، دهنگدانێك كه بۆ سهربهخۆیی كوردستان، له پیرۆزبایی نامهكهی سكرتاریهتی لاوانیشدا ئهوه هاتووه”لاوانی خۆشەویست وێرای پیرۆزباییمان لێتان بەبۆنەی چونە ناو تەمەنی گەنجیتان كە ئەم قۆناغە بە گرنگترین قۆناغی وێزگەی ژیانی كەسایەتی هەژماردەكرێت.
دهقی پیرۆزبایی نامهكهی سكرتاریهتی یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان:-
بۆ ئەو لاوانەی ئەمساڵ مافی بەشداریكردنی دەنگدانیان دەبێ..
بە پێویستی دەزانین بە ناوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی لاوان بكەین كە لە 25/ 9/2017ی ئەمساڵ وەك ساڵی یەكەم، مافی دەنگدانتان دەبێ بۆ یەكەم دەنگدانی مێژوویی و گرنگ ئەویش دەنگدانە بۆ سەربەخۆیی كوردستان و سەرخستنی دەنگی بەلێ.
لاوانی خۆشەویست ئەم ئەركە نیشتیمانی و نەتەوەییە گەرچی لە رووی ئەنجامدان و پراكتیزە كردنی ئەركێكی پڕ زەحمەت و ماندوو بوونی ناوێت, بەقەد ئەوەی لە ڕابردوودا لاوانی كوردستان بە خوێن و گیان بۆ پارێزگاری لە خاك و شەرەف و كەرامەتی گەل و ئازادیەكان و بۆ دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان داویانە، ئێستاش لە سەنگەرەكانی رووبەرووبوونەوەدا چاویان لە سەر سیرەی تفەنگ و دڵیان لای سەرخستنی ئامانجە گەورەكەیە كە دەوڵەتی كوردستانە، كە هەر تاكێك مێژوویەكی پڕ لە شانازی بۆخۆی تۆمار كردووە، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین ئەركی ئەمڕۆمان لە بەرەبەیانی 25/9/2017 لە رووی قورسایی و بایەخەوە گرنگی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هەیە و بێ هاوتایە و وێنەی نیە, چونكە ئەم ئەركە زامنی گشت دەستكەوت و مافەكانی هەموو تاكێكی نیشتەجێی كوردستانیانە و ئەگەر رۆژی 25/9 ئازایانە و چالاكانە بە دەنگ ئەم ریفراندۆمەوە نەچین و دەنگ بە بەڵێ نەدەین, ئەوا ئایندەمان لە دەست دەچێ و هەرچی ڕەنج و ماندوو بوونی گەلەكەمان لە رابردوودا بۆ ئازادی و رزگاری داویەتی دەبێتە قوربانی هەڵەیەكی زۆر گەورەی مێژوویی و هەتا هەتایی .
لاوانی خۆشەویست وێرای پیرۆزباییمان لێتان بەبۆنەی چونە ناو تەمەنی گەنجیتان كە ئەم قۆناغە بە گرنگترین قۆناغی وێزگەی ژیانی كەسایەتی هەژماردەكرێت, لەم تەمەندا كەسەكان دەتوانن هەموو داهینان و ئافراندن و خۆپێَگەیاندنێك بكەن, وە ئەمرۆی ئێوە بنیات نانی ئایندەی دەوڵەتی كوردستانە, بۆیە داواكارین رۆژی 25/9 بكەنە رۆژی ئازادی و جەژنی نەتەوەیی بە دەنگی بەڵێ ئایندەی نەتەوە و گەل و خاك دیاری بكەن و مێژوویەكی پڕ شانازی و سەروەری تۆمار بكەن، چونكە ئێستا هەموو جیهان چاودێری ئەم بارودۆخە دەكات گەر ئێمەی كوردستانیان ئیرادەی خۆمان بنوێنین لە مافی خۆمان لانەدەین ئەوا ئەو كات سەركەوتنمان مسۆگەرەو ئایندەمان گەش و روناك دەبێت لە ژێر سایەی دەوڵەتی كوردستاندا وەك لاوانی هەموو جیهان خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ دەبین و ئەو مەترسیانەی چاوەرێ دەكرێ روو بدەن, هەرگیز روو نادەن بۆیە با دەنگت بەلێ بێ و شانازی دەنگت لە هی نەوەكانی دیكە زیاترە، چونكە تۆشانسی ئەوەت پێ دەبرێت لە یەكەم جارەی مافی دەنگدانتدا دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەدەی ئەم شانازیە زۆر مەزنو گەورەیە , هەر سەركەوتوو و سەرفراز بن.
دڵنیاین ئایندە بۆ لاوانە . بەرەو دەوڵەتی كوردستان .
یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
18/9/2017