كه‌لار گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازده‌دات

له گه‌رمیان لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریان دا كه له رۆژی پێنج شه‌ممه كه‌رنه‌ڤاڵی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بگێڕن.
دوێنێ دووشه‌ممه له شاری كه‌لار هیز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كۆبونه‌وه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریان دا بانگه‌ی ریفراندۆم به‌رده‌وامی هه‌بێت و له رۆژانی داهاتوو به گه‌رم و گوڕتر له جاران به‌ره‌و پیری پرۆسه‌كه بڕۆن، له‌و پێناوه‌ش له رۆژی پێنج شه‌ممه له یاریگای كه‌لار، ئاهنگێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له سنوره‌كه سازده‌كرێت و هه‌موو چین و توێژ و لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدار ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه، (ره‌هێڵ جاف) كارگێری لقی 22ی پارتی له گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه” پاش كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی11ی گه‌رمیان، بڕیار درا به سازادانی چالاكیه‌كی گه‌وره و فراوان به بۆنه‌ی پاڵپشتیكردن بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له سنوره‌كه،هه‌مووشمان له ڕۆژی پێنج شەممە ھەموو لایەنەکان پێکەوە لە یاریگای کەلار کەرنەڤاڵی بەرەو سەربەخۆیی بەڕێوە ده‌به‌ین و جەماوەر و نوێنەری ھەموو حزبەکانی بەشدار لە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمدا بەشداری بکەن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له رۆژی 7/6/2017 له كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان جگه له (گۆڕان و كۆمه‌ڵ) بڕیار درا كه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕیوه‌بچێت له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.