ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بڕیارە ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ بێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بدرێت بۆ سەربەخۆیی و (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم.

بەپێی ھەمان ڕاگەیەندراو، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌”  ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كاتژمێر 10:00ی بەیانی، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لەسەر دوو خاڵ ئەنجام دەدات.

لەبارەی خاڵەکانەوە ئەوە خراوەتە ڕوو” كه‌ یەکەم، دەنگ دەدرێت بۆ سەربەخۆیی و بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم بە ھەموو دەنگ و ڕەنگەکانییەوە. خاڵی دووەم، پاڵپشتی و دەستخۆشیکردن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

Back to top button