خشته‌یه‌كی نوێی مووچه بڵاوكرایه‌وه
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا كه له‌سه‌ر دابه‌شكدرنی مووچه بڵاویكردۆته‌وه، رایگه‌یاندوه” مووچەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 19/9/2017، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگەیاندراوێکی كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه،رایگه‌یاندوه” کە ڕۆژی پێنجشەممە 21/9/2017، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی وئ ابوری حكومه‌تی هه‌رێم باسی لەوەش کردوه” کە سەرەڕای ئەوەی ئەم ڕۆژە پشووی فەرمییە، بەڵام گەنجینە و بانکەکان لە دەوامی ئاسایی دان.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه” كه ڕۆژی یەکشەممە 24/9/2017، مووچەی مانگی حەوتیی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.