ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی دژ به‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ره‌د كرده‌وه‌

 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری پەرلەمانی عێراقی بۆ لە كارلادانی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووكی رەتكردەوە.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێ شه‌ممه‌ 19/8/2017، ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری پەرلەمانی عێراقی بۆ دوورخستنەوەی (نەجمەدین كەریم) لە پۆستی پارێزگای كەركووك رەتكردەوە، ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ ناته‌ندروست له‌ قه‌ڵه‌مدا.

هه‌ر ئەمڕۆ لە كەرنەڤاڵی جەماوەری كەركووك بۆ پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان (كۆسرەت رەسوڵ) جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و  جێگری سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان به‌ جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی كه‌ركوكی راگه‌یاند” ئێمە حساب بۆ بڕیارەكەی بەغدا ناكەین بۆ لە كارلادانی (نەجمەدین كەریم) لە پۆستی پارێزگای كەركووك، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و بڕیارانه‌وه‌ پابه‌ند نابین.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ رۆژی 14/9/2017، پەرلەمانی عێراق بەبێ بەشداری پەرلەمانتارانی كورد، بڕیاری لەكارلادانی ، پارێزگاری كەركووك (د.نەجمەدین كەریم)  پەسند كرد، دوو رۆژ پێشتریش لە 12 ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی رەتكردەوە، له‌ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ تێكڕا ئه‌و بڕیارانه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و پێوه‌یی پابه‌ند نابن.

Back to top button