ووڵاتی سعودیه داوایه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ریفراندۆم
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودیه داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” داوا له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م به حیكمه‌ت و ئازایه‌تی خۆیی نێوندگیرییه‌كان قبوڵ بكات.
(سامر سەبهان) وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری وڵاتانی کەنداو لە تویته‌ری خۆیدا دەنووسێت “داوا دەکەم لە سەرۆک (مەسعود بارزانی) بە حیکمەت و ئازایەتی خۆی قبوڵی نێوەندگیری نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەری قەیرانەکان بکات، لەوانەش نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و دوورخستنەوەی عێراق لە کێشەیەکی دیکە کە خۆی قەیرانی کەم نییە“.
ئه‌وه‌ی شیاوی باه” بڕیارە ڕۆژى 25/9/2017 ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى لە هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکانى کوردستان لە دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بەڕێوە بچێت، تا ئێستاش هیچ به‌دیلێك بۆ ئه‌و پرسه قبوڵ نه‌كراوه.