رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی هۆكاری به‌یه‌كه‌وه دژی ریفراندۆم بوونی ئێران و ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات
تایمزی به‌ریتانی له باره‌ی هه‌ڵوێسته دژه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا بۆ ریفراندۆم شرۆڤه‌یه‌كی ریچارد سپنسهری بڵاو ده‌كاته‌وه و نووسه‌ر له ناونیشانه‌كه‌ی دا ئاماژه به دژایه‌تی ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات و دهنووسێـ”دوژمنه‌كان دژی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جوداخواز یه‌كده‌گرن” لهشرۆڤهكهی دا ده‌شنووسێـ”پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دوو نه‌یاره سهرسهختهكه (ئه‌مریكا و ئێران) بۆچوونیان وه‌ك یه‌ك بێت”.
نووسه‌ری شرۆڤه‌كار(ریچارد سپنسهری ) له رۆژنامه‌كه‌دا ده‌شنووسێـ”ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران، به هه‌موو شێوه‌یه‌كی دژی یه‌كن و جیاوازن، به‌ڵام نوێنه‌ری هه‌ر دوو وڵاته‌كه به جیا جیا، له هه‌موو ده‌رگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، تا تكا له به‌رپرسانی كوردستان بكه‌ن، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ریفراندۆمه‌كه دوابخه‌ن”.
شرۆڤه‌كاری تایمزی به‌ریتانی هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”هه‌ر دوو وڵاته‌كه بۆیه له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نین، چونكه هه‌ر لایه‌نێكیان پێیوایه، ئه‌نجامی ریفراندۆم له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی دیكه ده‌بێت، هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌شنووسێـ”له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌شدا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 17/9/2017 بڕیاریدا، ریفراندۆم دواناخرێت و له رۆژی 25/9/2017 ئه‌نجام ده‌درێت”.