فرێدریك مالم : داوا له حكومه‌تى سویدى ده‌كه‌م پاڵپشتى له ڕیفراندمى هه‌رێمى كوردستان بكات
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 19ىئه‌یلولى 2017 نوێنه‌رانى سۆسیال دیموكرات له نێو په‌رله‌مانى سوید پرسى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستانى تاوتوێ كرد .
“فرێدریك مالم ” له پارتى ئازادیخواز و ئه‌ندام په‌رله‌مانى سوید ڕایگه‌یاند ” ئێمه زۆر خۆشحاڵین سیمینارى تایبه‌ت له په‌رله‌مانى سوێد ئه‌نجام بده‌ین له‌باره‌ى پرسى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان ، سوێد وه‌كو وڵاتێكى ئازادیخواز‌و دیموكرات ، وڵاتێكه ڕێز له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌گرێت “.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ” فرێدریك مالم ” ده‌ڵێت ” پێویسته حكومه‌تى سوێدى هه‌ڵویستى خۆى به روونى و ئاشكرا به‌رامبه‌ر به كورد ڕوون بكاته‌وه پشتگیرى له مافى ڕه‌واى گه‌لى كوردستان بكات له دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆیان و پشتگیرى له ڕیفراندۆمى كوردستان بكات “.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ” هیوادارم حكومه‌ته‌كانى دیكه له سه‌رانسه‌رى جیهان پشتگیرى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و دان به ئه‌نجامى ئه‌و ڕیفراندۆمه‌دا بنێن ، چونكه ویستى خه‌ڵكى كوردستانه‌و كوردیش وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گه‌لانى تر بڕیاره له ئاینده‌ى خۆى بدات “.