به‌رهه‌م ساڵح پشگیری مافی سه‌ربه‌خۆی گه‌لی كوردستانكرد
به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی دادپه‌ره‌وه‌ری، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له په‌یچی خۆی له‌ژێر ناوی “سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی و ڕێفراندۆم” ده‌نووسێت”هیچ گومانی تێدا نیە، گەلی کوردستان خاوەنی مافی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی. بێ دوودڵی دەنگی من و هاودیدەکانمان، لەگەڵ دەنگی زۆرینەی گەلی کوردستان، بۆ سەربەخۆییە”.
هه‌روه‌ها لهنووسینهكهی دا به‌رهه‌م ساڵح ده‌شنووسێـ” بێگومان بەڵێی ئێمە بۆ سەربەخۆیی پێداگریشە لەسەر حوکمڕانی باش و دادپەروەری خزمەتگوزاری هاوڵاتیان، پێداگریه لەسەر یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی حوکمڕانی دیمکراتی، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”بڕواشمان وایە، لەم ڕوەوە بڕیاڕی ژیر و مەدروس، دایەلۆگ لەگەل بەغدا و دراوسێکان و کارکردن لەسەر کۆمەڵگەی نێودەولەتی پێویستە، بۆئەوەی سەربەخۆیی کوردستان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی بۆ گەلی کوردستان وبۆ ناوچەکە.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح له‌پۆسته‌كه‌ی دا ده‌شنووسێ”سەربەخۆیی تەنها بۆ ئەم نەوەیە نیە، گەنجانی ئەم وڵاتە و نەوەکانی داهاتوو لەگەڵ ئاکامی بڕیاڕی ئەمڕۆمان دەژین، بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارێتیەوە هەنگاو بنێین، دایەلۆگ و تیگەیشتنمان لەگەڵ گەلانی دراوسێ پێویستە بۆ دورخستنەوەی کوردستانی ئەمڕۆ و ئایندەیە لە ئاشووب و شەڕ”.