بارزانى: ریفراندۆم دوا نا‌خرێت

مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌كه‌رنه‌ڤاڵى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان له شارۆچكه‌ی سۆران بۆ پشتیوانی و پاڵپشتى له ریفراندۆمى گه‌لى كوردستان له رۆژى 25ى ئه‌یلولى 2017، گوتارێكى پێشكه‌ش كرد .
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكى گوتاره‌كه‌ى داواى كرد ” له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كاندا له شار‌و شارۆچكه‌كان ئاڵاى حزبه‌كان به‌رز نه‌كرێته‌وه و به‌ته‌نها ئاڵاى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه ، هه‌روه‌ها وێنه‌ى هیچ سه‌ركرده‌یه‌كیش به‌رز نه‌كرێته‌وه ، له جێگه‌ى وێنه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌رز بكرێته‌وه “.
له‌درێژه‌ى گوتاره‌كه‌یدا “مه‌سعود بارزانی ” سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمویان ” له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر هه‌ولماندا به‌ڵام نه‌گه‌یشتینه هیچ ئه‌نجامێك وشه‌راكه‌ت له عێراق شكستى هێنا و بڕیاره‌كانى به‌غداو دادگاى فیدراڵى جێگه‌ى بایه‌خ نین، به پێى ده‌ستورى عێراق كوردستان مافى جیابونه‌وه‌ى هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان شه‌راكه‌ت قبوڵ نه‌كه‌ن ، ئیمه‌ش خزمه‌تكارى قبوڵ ناكه‌ین ، بۆ هه‌موو جیهان ده‌ركه‌وت ڕیفراندۆم بڕیارى گه‌لى كوردستانه “.
هه‌روه‌ها “مه‌سعود بارزانى ” سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گووتیشى “داوا له دراوسێكانمان ده‌كه‌ین زمانى هه‌ڕه‌شه به‌كار نه‌هێنن ، زمانى هه‌ڕه‌شه له هیچ كه‌س قبوڵ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌دیلى به‌هێزمان به ده‌ست گه‌یشت 25ى مانگ ئاهه‌نگ ده‌گێرین ، ڕیفراندۆم بڕیارێكى جدییه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت ، چونكه عێراق ده‌وله‌تێكى مه‌ده‌نى دیموكراسى فیدراڵى نییه “.
نوێ ده‌كرێته‌وه….