دواین راپڕسی له‌باره‌ی ریفراندۆم بزانه له‌سه‌دا چه‌ند ده‌نگی به‌ڵێیه
ڕێكخراوى ” Open Think Tank” كه ڕێكخراوێكى مه‌ده‌نى سه‌ربه‌خۆى ناحیزبیه له هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌م ڕێكخراوه ئامانجى هاندانى دیالۆگ و پانێڵ و گفتوگۆ‌و كۆكردنه‌وه‌ى بیروڕا جیاوازه‌كانه له سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ى و چاره‌نوسسازه‌كان ، تایبه‌ت به پرسى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان ڕاپرسییه‌كى ئه‌نجام داوه.
ڕاپرسییه‌كه رۆژى 27ى ئابى 2017 له ژێر ناوى (جیابونه‌وه یان مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق ؟) له پارێزگاكانى ( دهۆك ، هه‌ولێر ، سلێمانى ) چاوپێكه‌وتنى ڕاسته‌وخۆى ئه‌نجام داوه و سامپڵێكى (677) كه‌سى له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له كۆى دانیشتوانى كوردستان ، جگه له په‌نابه‌ران و ئاواره نێوخۆییه‌كان ، ته‌مه‌نى به‌شداربووان له نێوان (18 بۆ 65 ) ساڵ و به‌سه‌ره‌وه‌یه .
له باره‌ى ده‌نگى ( به‌ڵى َ) له هه‌رسێ پارێزگاكه ( دهۆك ، هه‌ولێر ، سلێمانى ) زۆرینه له دهۆك به ڕێژه‌ى %91 و له هه‌ولێر %77 و له سلێمانى له %52 بوون ، ئه‌وانه‌ى خوازیارى مانه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ عێراق زۆرینه‌یان له سلێمانین و ڕێژه‌كه‌ى له %38 و هه‌ولێر له %17 یه‌و دهۆكیش له %4 بوون.
ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هێشتا بڕیاریان نه‌داوه به ( به‌ڵێ یان نه‌خێر ) له سلێمانى %10 یه‌و له هه‌ولێر له %7 و له دۆهۆكیش له %5 دایه ، به‌ڵام به ته‌مه‌نه‌كان زیاتر مه‌یلى جیابونه‌وه‌یان هه‌یه .
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامه‌كاندا هه‌ندێك جیاوازى جێنده‌رى هه‌یه ، له % 2 پیاوان خواستى مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه له‌كاتێكدا له %13 ئافره‌تان هه‌مان خواستیان هه‌یه .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى ڕیفراندۆم له‌به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ربه‌خۆى كوردستان بوو ، ده‌ركه‌وتووه دانیشتوانى هه‌ولێر و دهۆك ڕازین به ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆى كوردستان له دواى ڕیفراندۆم ، به جۆرێك له دهۆك له %55 و له هه‌ولێر له % 50 له‌گه‌ڵ جیابونه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆن دواى ڕیفراندۆم ، به‌ڵام سلێمانى له %23 هه‌مان خواستى جیابونه‌وه‌یان دواى ڕیفراندۆم هه‌یه .
له‌سه‌ر زارى ڕێكخراوه‌كه ئه‌م ڕاپرسییه پیش هه‌ڵویستى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پاڵپششتى كردنى له ڕیفراندۆم ئه‌نجام دراوه ، وه‌ك ئاشكرایه سلێمانى جێ نفوز‌و بنكه‌ى سه‌ره‌كى ده‌نگدانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ى گۆرانكاریان به‌سه‌ردادێت .