سكرتێرى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى سویدى، پشتگیرى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كه‌ین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/06/009.jpg)
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 19ى ئه‌یلولى 2017 له په‌رله‌مانى سوید نوێنه‌رى سۆسیال دیموكرات هه‌ڵویستى پارته‌كان ڕاگه‌یاندو پشتگیرى له ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كه‌ن .
سۆسیال دیموكرات كۆنترین پارتى چه‌پڕه‌وى سیاسى یه له ولاتى سوید ، له ساڵى (1889) دامه‌زراوه‌و بۆیه‌كه‌مین جار له ساڵى (1896) نوێنه‌رى بۆ په‌رله‌مانى ولاته‌كه‌ى هه‌ڵبژارد ، له ساڵى (1932 تاكو 1976 ) له حكومه‌تى سویدى زۆرینه‌ى ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه ، ئێستا له كۆى (349) كوردى په‌رله‌مانى خاوه‌نى ( 113) كورسى یه و خاوه‌نى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى سویدین و له (20) كورسى په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپاش خاوه‌نى (5) كورسى یه .
“ئه‌ندێرن وینته‌ر ” سكرتێرى نێوده‌وڵه‌تى پارتى سۆسیال دیمه‌كراتى سوێد ڕایگه‌یاند ” پشتگیرى له مافى چاره‌ى خۆنووسینى هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین ، به‌ڵام له ئێستاوه به هۆى ئه‌گه‌رى دروستبوونى گرژى و ئاڵۆزى نامه‌نه‌وێت دان به ئه‌نجامى ڕیفراندۆمى 25ى ئه‌یلولى 2017 گه‌لى كوردستاندا بنێین “.