ترەمپ: رووبەڕووی ئێران دەبینەوە پابەندی رێككەوتننامەی ناووكی نابین
لەگەڵ ئەوەی ئەمریكاو ئێران لە ساڵی 2016 رێككەوتنی ناوەكیان واژۆكرد, بەڵام سەرۆكی ئەمەریكا، لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك رایگەیاند، وڵاتەكەی لە پێناو بەرگریكردن لە بوونی خۆی، ئامادەیە كۆریای باكوور وێران بكات.
دۆناڵد ترەمپسەرۆكی ئەمریكا لە یەكەم وتاریدا لەبەردەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند، ئەمەریكا بەرگری لە خۆی دەكات و ئامادەیە بۆ ئەو مەبەستەش، كۆریای باكوور وێران بكات.
سەبارەت بە ئێرانیش ترەمپ رایگەیاند، ناتوانن پابەندی رێككەوتنی ناووكی بن لەگەڵ تاران و ئەو وڵاتە بە نیازە بەو رێككەوتنە پەردە بەسەر چالاكییە ناووكییەكانی دادەدات و لە ئەنجامیشدا دەبێتە خاوەنی چەكی ناووكی.
هەروەها رایگەیاند، ئێستا كاتی ئەوەیە هەموو جیهان بە رژێمی ئێران بڵێت، دەستبەرداری پشتیوانی كردنی تیرۆریستان بێت و رێز لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ بگرێت.
ترەمپ جەختیشی كردەوە، واشنتن لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانە دەكات، كە پاڵپشتی دارایی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی وەكو حزبوڵڵا و قاعیدە و تاڵیبان دەكات.