بزوتنەوەی گۆڕان پەرلەمانتارێكی دوورخستەوە

دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان, لەگەڵ چەند كەسێك كەمپینێكیان دروست كرد بۆ دژایەتی كردنی سەربەخۆیی كوردستان, ئێوارەی ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند كە پەرلەمانتارێكی بە ناوی رابوون مەعروف لە فراكسیۆنەكەی دوورخستەوە، پێدەچێ ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەی گۆڕانیش تووشی لێپێچینەوە بن.

 

خواكوڕك زانیویەتی كە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، رابوون مەعروفی لە ئەندامیەتی بزووتنەوەكە دوورخستووەتەوە.ئەمەش بە هۆی ئەوەیە كە هەڵسوكەوت و لێدوانەكانی ئەم دواییەی رابوون لە كەناڵەكانی راگەیاندن، زیانی بە ریزەكانی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان گەیاندووە، هەوڵیشی داوە كە ناتەبایی لەنێو بزووتنەوەكە دروست بكات.
بە پێی سەرچاوەكە، جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، لیژنەیەكی پێك هێناوە بۆ ئەوەی لێپیچینەوە لەگەڵ ژمارەیەكی دیكەی ئەندامانی پەرلەمان لەسەر لیستی بزووتنەوەكە بكات.

رۆژی 8ی مانگی رابردوو، گروپێك لە سلێمانی جوولانەوەیەكیان لە دژی دەنگی (بەڵێ)ی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان راگەیەند، رابوون مەعروف بە وتەبێژ دەستنیشان كرا.

Back to top button