كچه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق : شۆرشی گه‌لی كورد له‌به‌ر ئاو‌و نان و موچه‌و كاره‌با نه‌بووه
كچه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق : شۆرشی گه‌لی كورد له‌به‌ر ئاو‌و نان و كچه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق : شۆرشی گه‌لی كورد له‌به‌ر ئاو‌و نان و “شیرین فواد مه‌عسوم ” كچی سه‌رۆككۆماری عێراق دكتۆرای له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا و كوردیدا هه‌یه ، له وتارێكیدا له ژێر ناونیشانی ( هه‌موو پۆستێك به قوربانی یه‌ك چركه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت ) به رۆژنامه‌ی خه‌بات به ژماره ( 5351 ئه‌مرۆ 19ی ئه‌یلول ) بڵاوكراوه‌ته‌وه .
“شیرین فواد مه‌عسوم ” له وتاره‌كه‌یدا له رۆژنامه‌ی خه‌بات نوسیویه‌تی ” ئه‌و حكومه‌ته ده‌مارگیرو تائیفیه نائازاده‌ی عێراق ، ده‌یه‌وێت گه‌له‌كه‌مان و به‌رپرسه‌كانمان بترسێنن به‌وه‌ی تووشی دادگایان بكات ، وه‌كو كاك هوشیار زێباری كاتێك به ناعه‌داله‌تی له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه ، یان به‌رێز ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌له‌سه‌ر ئاڵادانانی كوردستان دابویان به دادگا ، یان ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و لادانی كاك دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی شۆڤێنی عێراقی هه‌مان نمونه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراقمان دێنێته‌وه یاد “.
هه‌روه‌ها “شیرین فواد مه‌عسوم ” له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت ” ئێمه‌ی كورد هه‌میشه تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆبوون و ئازادی بووین ، فێرنهكراوین یه‌ك دڵۆپ خوێنی پێشمه‌رگه به هه‌موو خۆشییه‌كانی ژیان بده‌ین ، جگه له سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت ، كاتێك كه گه‌ڵی ئێمه شۆرش له دوای شۆرش به نه‌پچڕاوی خه‌باتی ده‌كرد ، نه‌له‌به‌ر نان بوو ، نه‌له‌به‌ر مووچه بوو ، وهنهلهبهر بوونی ئاو‌و كاره‌با بوو ، چونكه له سه‌رده‌مه‌كانی حكومه‌تی عێراق گه‌لی كوردستان ئه‌مانه‌یان هه‌موو هه‌بوو ، به‌ڵام ئێمه خاوه‌نی ئازادی و مافی سه‌ربه‌خۆی خۆمان نه‌بووین “.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی ” من وه‌ك كچه پێشمه‌رگه‌یه‌ك هیچ ڕۆژێك له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا بیرم له‌وه نهكردبووهو فێریش نه‌كرابووم كه خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ ڤێلاو كۆشكی سه‌لام و كۆماری یه ، فێركرابووم كه خه‌باتكارانی وه‌كو موسته‌فا بارزانی و باپیره‌م مهلامهعسوم ، نه‌وه‌ی وه‌كو باوكم و كه‌سانی وه‌كو به‌ڕێز مام جلال و سه‌رۆك بارزانی ئاماده ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ، باله نێو زینداندا بین به‌ڵام سه‌ربه‌رزو ئازاد‌و خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆمان بین ، هیچ كات و هه‌رگیز خۆشی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ژیان جێگره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی و ئازادی كوردستان ناگرنه‌وه “.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت ” له‌وه‌ش پشتڕاستم كه سه‌ركرده‌یه‌كی دڵسۆز‌و شۆڕشگێری وه‌كو باوكم چاوه‌ڕێی به‌غدای نه‌كردووه و نایشیكات تا متمانه‌ی لێوهربگێرێتهوه وه‌كو سه‌رۆك كۆمار ، له‌یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌كو چاره‌سه‌رێكی ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی كورد ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت ، هه‌روه‌ك ناسراوه به ” رجل الدوله ورجل مواقف الصعبه” بۆیه چاوه‌ڕێی گڵۆپی سه‌وز بووه له كوردستانه‌وه نه‌وه‌ك عێراق “.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی ” زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌قه‌سری قه‌یسه‌ری .