ئاژانسی بلۆمبێرگ: هەرێمی كوردستان لە ئەندامێتی ڕێكخراوی (ئۆپیك) نزیك دەبێتەوە
لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوو ناوی چووە نێو نەخشەی وزەی جیهان, لە ئێستاشدا هەولەكانی بەردەوامن بۆ بە بارازڕی كردن و بەرهەم هێنانی لە بواری نەوت و وزە لە هەرێمی كوردستان, ئاشانسێكی جیهانیش رایدەگەیەنن كە هەرێمی كوردستان نزیكە لە بە ئەندام بوونی لە نێو رێكخراوی ئۆپیك.
ئاژانسی هەواڵەكانی (بلۆمبێرگ) كە بارەگاكەی لە نیویۆركە و هەواڵە ئابوورییەكان بڵاو دەكاتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 19/ 9/ 2017 بلاویكردەوە، دوای سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، دەوڵەتە دامەزراوەكە دەتوانێت ببێتە ئەندامێكی نوێی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت (ئۆپیك – OPEC).
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسەكە، هەرێمی كوردستان دەتوانێت ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، ببێتە ئەندامی (ئۆپیك).
ڕێكخراوی (ئۆپیك) ڕێكخراوێكی جیهانییە و لە 12 وڵات پێكدێت، كە بۆ بەدەستهێنانی داهات، بەشێوەی سەرەكی پشت بەهەناردەی نەوت دەبەستن.
بەپێی شیكردنەوەكانی ئاژانسە هەواڵییەكە، گەر كوردستان توانی سوود لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ببینێت، كە بڕیارە لە 25ی ئەیلوول ئەنجام بدرێت و دواتر بە یەكجاریی سەربەخۆیی ڕاگەیاند، ئەوكات لە بازاڕەكانی جیهاندا دەبێتە ئەندامێكی كارای ڕێكخراوەكە.
ڕوونیشیكردەوە، كە نزیكەی نیوەی یەدەگی نەوتی عێراق، دەكەوێتە ژێردەستی دەوڵەتی كوردستانی سەربەخۆ.
بڕیارە ڕۆژی 25ی ئەیلوول، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، كە لە كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە 7/ 6/ 2017 بڕیاری لێدرا و دواتر پەرلەمانی كوردستانیش پەسەندی كرد.