بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ نه‌بن ده‌ستتان به‌م شێوه‌یه‌ بشۆن

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که‌ شوشتنی ده‌ست به‌ ئاو و سابۆن زۆر گرنگتر و باشتره‌ له‌ سڕینه‌وه‌ی به‌ ده‌سه‌سڕی کاغه‌زی یاخود کلینز.

به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام دراوه‌ پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه‌” که‌ ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسانه‌ی توشی پیست ده‌بن به‌تایبه‌تی ده‌سته‌کانی مرۆڤ چونکه‌ زۆرترین کات به‌کاریده‌هێنێت له‌ کارکردندا ئه‌بنه‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی له‌وانه‌ش نه‌خۆشی ” نۆرۆ ڤایرۆس ”

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ یه‌کێکه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌ سه‌ره‌تا مرۆڤ توشی سکچوونی ده‌کات و دوایش ریخۆله‌کانی توشی هه‌وکردن ده‌کات بۆیه‌ پێویسته‌ که‌ مرۆڤ ئاگاداری بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ببێت له‌له‌شی چونکه‌ شوشتنی ده‌سته‌کان به‌ ئاو و سابۆن زۆر باشتره‌ له‌ کلینز یاخود ده‌سه‌سڕی کاغه‌زی

چونکه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌ کلینز ناڕوات و هیچ کاریگه‌ی دروست ناکات له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی له‌ له‌شی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ده‌سته‌کان.

Back to top button