بۆ پێویسته ئافره‌تان چا بخۆنه‌وه.؟ له چی نه‌خۆشییه‌ك ده‌یانپارێزێت.؟
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی سوێدی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که خواردنه‌وه‌ی چایه‌ی ئه‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئافره‌تان له توش بوون به شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان.
توێژه‌ران له په‌یمانگه‌ی “كارولينسكا “ی سوێدی ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که چایه رێگری ده‌کات له توش بوونی ئافره‌تان به شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان به رێژکهی 46% ,پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که به هۆی بوونی ماده دژه نه‌خۆشیه‌کان و چه‌ند ماده‌یه‌کی تری سود به‌خش له چایه وا ده‌کات که ئافره‌تان دووربکه‌نه‌وه له‌م نه‌خۆشیه هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که خواردنه‌وه‌ی 2 تا 3 کوپ چایه له رۆژێکدا ئه‌بێته هۆی پارێزگاری کردن له گه‌شه‌نه‌کردنی خانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره به‌رێژه‌ی 46%.