عێراق داوای رێكه‌وتنی نه‌وتی له‌ هه‌رێم ده‌كات

خواكوڕك

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق جارێكیتر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی باكوریان له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌سپێكره‌وه‌. له‌ ئێستاشدا هه‌وڵده‌ده‌ات رێككەوتنێكی تر لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئەنجامبدات له‌باره‌ی لێكتێگەیشتنی وردەكارییەكانی ئەو پرۆسەیە.

كۆمپانیای نەوتی باكور، كە سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراقە، رایگه‌یاند: هەناردەی نەوتی خاوی گێڵگەكانی كەركوك، لەرێی بۆری نەوتتی هەرێمەوە گەیشتۆتە 100 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا و ئه‌م ئاسته‌‌ تا ساڵی نوێ ‌بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 20 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

جەبار لوعێبی، كە لە 15ی ئاب وەكو وەزیری نوێی نەوتی عێراق دەستبەكاربو، لەیەكەم لێدوانیدا هیوای خواست كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا بگەنە رێكەوتنێكی نوێ و ناكۆكییەكان چارەسەربكەن.

عێراق، كە دووەمین گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لەدوای سعودیە، هەوڵدەدات هەناردەی نەوتی خۆی زیاتر بكات‌و رێككەوتنێكی فەرمی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەتوانێت بەردەوامی بدات بەهەناردەی نەوتی كێڵگەكانی باكوور، بەئامانجی ئەوەی قەیرانی دارایی پێ چارەسەربكات.

Back to top button