كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به سازادانی كه‌رنه‌ڤاڵێك پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن
له چوارچێوه‌ی پشتگیری چین و توێژه‌كان بۆ پشتگیریكردن له‌پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر کەمئەندامان کەرنەڤاڵێک بۆ پشتگیریی ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن.
(عادل زوبێر) بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی ژین تایبەت بە کەمئەندامان، رایگه‌یاندوه” ئێمه وه‌كو خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین كه پشتگیری پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ئەمڕۆ چوارشەممە 20/9/2017 لە ھۆلی کۆمەڵەکانی کەمئەندامان کەرنەڤاڵێک بۆ پشتیوانیکردن لە ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی کوردستان ئەنجام دەدەین و، ئەندامانی پێنج کۆمەڵەی ئەندام لە ئەنجوومەنی کەمئەندامان بەشداری دەکەن و چەندین چالاکی لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوە دەچن “.
بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی ژین تایبەت بە کەمئەندامان، ئه‌وه‌شی باسكردووه” كه کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت وەک ھەر چینێکی دیکەی نێو کۆمەڵگای کوردستان، رۆژی ٢٥ی ئەیلوول بەشداری لە پڕۆسەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی کوردستاندا دەکەن و، زۆرینەی کەمئەندامانیش بە دەنگی بەڵێ بەشداری دەکەن و دەنگی کەمئەندامان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە.”