سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕالی و په‌رله‌مانی عێراقیان دژ به كوردستان ره‌دكرده‌وه
سكرتێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان رایدهگهێنێت” وێڕای به سیاسی وه‌سفكردنی دادگای فیدراڵی پێوه‌ست به ڕاپرسی، پشتیوانی له بڕیاری گه‌ل ده‌كه‌ین و هه‌موومان به یه‌ك ده‌نگ بۆ بڕیاردان له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌چینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
(حاكم به‌ختیار حه‌یده‌ر)، سكرتێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی كوردستان بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ره‌دكرده‌وه و رایان گه‌یاند” هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی سیاسیه و یاسایی نیه، بڕیاره‌كه به زۆرینه بووه نه‌ك به كۆی ده‌نگ، چونكه چه‌ند دادوه‌رێك دژ به‌م بڕیاره ده‌نگی داوه، ئینجا جیا له‌وه‌ی دادگای فیدراڵی دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گی هێناوه تا نیسابی یاسایی بۆ بڕیاری دژوه‌ستانه‌وه به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌ر بكات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مادده‌ی 93 داداگای فیدراڵ بۆی نییه وا بڕیارێك بدات” بۆیه سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێین، بڕیاره‌كه‌تان با هه‌ر بۆخۆتان بێ و له كوردستان كاری پێ ناكرێ، چونكه كوردستان به‌رمه‌بنای ده‌ستوور و یاساكان بریاری ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه.
حاكم به‌ختیار حه‌یده‌ر،ئه‌وه‌شی گوت” كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره دادگای فیدراڵ بڕیاری ‘وه‌لایی’ ده‌ركردووه!، هاوكات بریاری په‌رله‌مانی عێراق پێوه‌ست به لادانی پارێزگاری كه‌ركووك و وه‌ستانه‌وه دژ به ڕاپرسی، بڕیاری سیاسیین و لای ئێمه به‌هایه‌كیان نییه و ڕه‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه، سووریشین له‌وه‌ی 25ی 9 ده‌چینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.