ئیسپانیا بودجه‌ی كه‌ته‌لۆنیای بڕی
پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری ریفراندۆمی دا ئیسپانیا ده‌ستی كرد به گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كهتهڵۆنیا، له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و هه‌رێمه‌دا كه‌وته ره‌شبگیری چاڵاكوانانی پاڵپشتی ریفراندۆم و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و هه‌رێم و له‌دواین هه‌وڵی دا پۆلیسی ئیسپانیا، وه‌زیرێكی ده‌ستگیر كردووه، بودجه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌شی بلۆك كرد و هه‌ره‌شه‌ی بڕینی كاره‌باش له‌و هه‌رێم ده‌كات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه میدیاكانی كهتهڵۆنیا، رۆژی سێ شه‌ممه، پۆلیسی ئیسپانیا، هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ئۆفیسی حكومه‌تی هه‌رێمی كهتهڵؤنیا، ژماره‌یه‌كی سیاستڤان و چاڵاكوان، ده‌ستگیر كردووه، كه بانگه‌شه بۆ ریفراندۆم ده‌كه‌ن”.
پۆلیسی ئیسپانیا له‌چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه، كه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ملیۆنێك و سێ سه‌د هه‌زار پۆسته‌ری بانگه‌شه‌دا بۆ ریفراندۆم داگرتووه، 370 هه‌زار پۆسته‌ر و لافیتهشی له شوێنه‌كان هێناوه‌ته خواره‌وه كه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار هێنرابوو، هاوکات حکومەتی ئیسپانیا بودجەی هەرێمی کەتەلۆنیای بلۆک کرد، بۆ ئەوەی نەتوانێ بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم سەربەخۆیی بەکاری بهێنێت، ئەو بڕیارەی ئیسپانیا لەگەڵ ئەوەی ئۆتۆنۆمی هەرێمی کاتا‌لۆنیا سنووردار دەکات ، مووچەی مانگانەی هەزاران فەرمانبەریش دەخاتە مەترسییەوە، له‌و باره‌یه‌وه، سەرۆکی هەرێمی کاتا‌لۆنیا بڕیارەکەی حکومەتی ئیسپانیا بە “ناپەرپرسیارانە” دادەنێ و دەڵێت “بەرەو لێکترازانی حکومەتیان دەبات”.