خلێفی له‌سه‌ر كێشه‌ی نێوان نیمار و كاڤانی به توندی به وه‌ڵام هات
پاش ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیه‌یی یاری پێشووی یانه‌ی پاریس سان جێرمان له خولی فه‌ڕه‌نسی له نێوان هه‌ردوو یاریزانی به توانای یانه‌كه نیمار داسێلڤای به‌رازیلی و كاڤانی ئۆرگوایی، سه‌رۆكی یانه‌كه به وه‌ڵام هات و ده‌ڵێت” ئه‌و بابه‌ت ته‌نها درۆی میدیاكانه و هیچی تر.
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و قسانه‌ی كه له میدیا جیهانیه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، (ناسر خڵێفی) سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان بێ دەنگی شکاند و لەسەر ئەو کێشەیە هاته گۆ و گوتی” ئەوەی لەسەر نێیمار و کاڤانی بڵاو دەکرێتەوە ھەموی درۆی میدیاکانە و ھیچ کێشەیەک لە نێوان ئەو ٢ یاریزانە نییە و ئەو روداوەی یاری نێوان نێیمار و کاڤانی شتێکی ئاساییە و لە زۆربەی تیپەکان دەبینرێت.
به‌لام چاودێرانی وه‌رزشی پێیان وایه” ئه‌م كێشه‌یه بچوك نیه تا وا سه‌یر بكرێت، له ئێستاوه جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو یاریزانه ده‌ستی پێكردووه به رۆیشتنی یه‌كێكان له یانه‌كه كۆتایی پێدێت.