حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 20ى ئه‌یلولى 2017 شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى ” قوباد تاڵه‌بانى ” له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ ” جه‌عفه‌ر ئیمینكى ” جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ یاساییه‌كان بۆ تاوتوێكردنى سیسته‌مى موچه‌و ده‌ستكاریكردنى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌ .
 
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى پلاندانان ” عه‌لى سندى ” و بریكارى وه‌زیرى دارایی ” رابه‌ر سدیق ” و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ” سه‌فین غه‌فور ” و به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكارى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى به‌شدارن .
Back to top button