سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان : گه‌لى كورد مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ڕیفراندۆم بۆ داهاتوى خۆى ئه‌نجام بدات

له‌سه‌ر پرسى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بووه‌ته‌ بابه‌تى رۆژو له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمى و سیاسییه‌كانى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت ، شه‌قامى كوردیش به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ له‌شاره‌ شارۆچكه‌كان پێشوازى له‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى گه‌لى كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25ى ئه‌یلولى 2017 ئه‌نجام بدرێت .
 
“نێچیرڤان بارزانى “سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیدراێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵى ڕاگه‌یاندن به‌ رۆژنامه‌نوسانى ڕاگه‌یاند ” بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم دواى ئه‌وه‌هات ، كه‌ گه‌لى كوردستان له‌ مامه‌ڵه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستان بێهیوایه‌ ، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وله‌َتى به‌ دیلێكى باشتر له‌ ڕیفراندۆم پێشكه‌شى گه‌لى كوردستان بكات ، ئاماده‌ین ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌ده‌ین “.
 
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشى ” گه‌لى كورد هاوشێوه‌ى گه‌لانى دنیا مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ، ڕیفراندۆم بۆ داهاتووى خۆى ئه‌نجام بدات “.
 
Back to top button