فەرەنسا داواکاری تورکیای لە دژی کوردستان رەتکردەوە
پاش ئه‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان، داوایه‌كی له فه‌ره‌نسا كرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ریفراندۆم بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێگایه‌كی تر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به‌رده‌وام بوو له ئه‌نجامدانی ریفراندم، ئه‌وه توركیا و فه‌ره‌نسا پاكێچێك سزا سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكه‌ن، بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا (ئێمانوێل ماکرۆن)سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەکرد کە ئەوان نابنە بەربەست لەبەردەم ریفراندۆمی کوردستان و داواشی لە مه‌سعود بارزانی کرد کە پێکهاتەکان بەشدار پێ بکات”.
له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه” بەیانی ئەو رۆژە ماکرۆن و ئەردۆغان کۆبووبوونەوە و باسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان کردبوو و میدیاکانی تورکیا باسیان لەوەکرد پێکەوە پێشنیارێکی سیاسی (دژ بە ریفراندۆم) ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ده‌كه‌ن، بەڵام دواتر کە ماکرۆن ئەم قسەیەی لە کۆنگرە رۆژنامەواییەکە کرد، مانای وایە داواکاریی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم، لە لایەن فەرەنساوە قبووڵ نەکراوە.
ئاری مامشەیی چاودێری سیاسی ده‌شلێـ” ئێمە هەر باسی ئەمەریکا ئەکەین. بەڵام راستییەکەی هیچ دەوڵەتێک ئەوەنەی فەرەنسا بە هۆڵی کوردەوە نەبووە. ئەبێت شانازی بە فەڕەنساوە بکەین، هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره سیاسیه ده‌شلێـ”لە ١٩٩١ ئەوان بوون ئەمەریکا و بەریتانیایان هێنایە خەت. ساڵانی دواتریش هەر لەگەڵمان بوون هەتاکو ٢٠١٤ کە سەرۆکەکەی دووجار لەو ماوەیە سەردانی کوردستانی کردووە و بووە یەکەم سەرۆک کۆماری جیهان سەردانی کوردستان بکات، مامشەیی ده‌شلێـ”ئێستایش لە پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی، فەرەنسا لە هەموو ئەوانی تر زیاتر دێتە پێش. با ریفراندۆم بکرێت، فەرەنسا وەکو ١٩٩١ بە هانامانەوە دێت و لە ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داکۆکیکارێکی سەرسەختی کوردستانی سەربەخۆ ئەبێت.