ئاژانسی ڕۆیتەرز: گەورەترین كۆمپانیای ئەمریكی یەكەم بیرە نەوتی لە هەرێمی كوردستان لێدا

دوای ئەوەی چەند كۆمپانیایەكی بیانی لە هەرێمی كوردستان دەستیان كردەوە بە پرۆسەی دەرهێنان و بەرهەم هێنانی نەوت, سەرچاوەكانی كەرتی نەوت ئاشكرای دەكەن، دوای دوو ساڵ و وەك متمانەیەك بە ناوچەكە سەرباری ناكۆكییەكان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە، كۆمپانیای (شیڤرۆن)ی ئەمریكی، یەكەم بیرە نەوتی لە هەرێمی كوردستان لێدا.

سەرچاوەیەك لە كەرتی نەوت، بە ئاژانسی هەواڵەكانی (ڕۆیتەرز)ی ڕاگەیاند: “دووەم گەورە كۆمپانیای ئەمریكی بۆ نەوت و غاز، لە باكووری هەولێر بیرێكی لێدا، كە ئەوەش یەكەم بیرە لە 2015ـەوە”.

 

گوتەبێژێك بەناوی كۆمپانیاكەوە، بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە: “شیڤرۆن بەردەوامە لە چالاكییەكانی لە هەرێمی كوردستان”. بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوەی زیاتر بخاتەڕوو.
بڕیارە لە 25ی ئەیلوول، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، كە لە 7ی حوزەیران، لە كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە سەڵاحەدین، بڕیاری لەسەر درا.

Back to top button