بزانە ئۆرگانێكی یەكێتی چی كردووە

خواكوڕك
ئۆرگانێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا لە هەواڵێكی بە پەلەدا دەلێت” هەنگاریا دیواری پۆلاینی لەسەر سنوری توركیا دروست دەكات” ئەمە لەكاتێكدایە كە هەنگاریا و توركیا نێوانیان دوو دەوڵەتە و چاودێرانی میدیایش پێیان وایە ئەم جۆرە میدیایانە كارەساتێكی گەورەن، بەسەر هۆشیار نەوەی داهاتوو، بەشێوەیەك ئەو میدیایانە مەترسیدارن بۆ خەڵكی كوردستان.
 
كەناڵی كوردسات نیوزی ئۆرگانی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەهەواڵێكی بەپەلەی دا رایگەیاندووە، وڵاتی هەنگاریان دیواری پۆلاین لەسەر سنوری توركیا دروست كردووە، ئەم هەواڵەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی داهێنا بەشێوەیەك چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم كەناڵە هەواڵەكانی لەسەر توركیا بەئامانجی سیاسی ناوەخۆی بەكار دەهێنێت و هیچ مەبەست لەگەیاندنی زانیاری نیە، جگە لەمەش ئەم كەناڵە لەستوری شنگالشدا بێ ئەزموونترین كەناڵ بووە لەگەیاندنی زانیاری و هیچ شارەزایەكی لە جوگرافیای ئەو دەڤەرەی شنگال نەبووە.
 
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو جۆرە چەواشەكاریانەی لە كەناڵی كوردسات نیوز، پەیوەندی بەحەدەسی ئەو وڵاتە نیە ئەوەندەی بۆ ئامانجی سیاسی بەكار دەهێنێت، ئەمەش زانیاری مەترسیدارە بەسەر كۆمەڵگە و نەوەی داهاتووی كوردستان، چونكە ناشارەزایەكی زۆر هەیە لە گەیاندنی زانیاری بۆنموونە ئەو هەواڵە لەجوگرافیای هیچ شارەزایەكی نیە، سنوری هەنگاریا لەسەر رۆمانیایە لەپاش روومانیاش وڵاتێكی تر هەیە لەنێوان رۆمانیا و توركیا، واتا سێ وڵات لەسنوری توركیاوە دوورە، ئەمەش چەواشەكاریەكی مەترسیدارە لە گەیاندنی زانیاریەكان هەڵەیە كە ئاراستەیە هەڵەی خەڵك دەكات.
 
شایانی باسە پشتریش ئەو كەناڵە بەهەمان شێوە لەسەر شنگال هەواڵ و زانیاری چەواشەكار بڵاو دەكردەوە هیچ شارەزایەكی نەبوو لە گەیاندنی زانیاری لەسەر شنگال و جوگرافیای ناوچەكە، هەواڵی ناراست و ناشارەزا، دەرخواردی خەڵكی دەدا.
Europe_pol98
جیاوازی سنوری هەنگاریا و توركیا
14117930_10153877017810784_1260978231733279208_n
هەنگاریا دیوارێكی كۆنكرێتی لەسەر سنوری توركیا بونیاد دەنێت
Back to top button