هێمن هه‌ورامی نهێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد له سلێمانی ئاشكرا ده‌كات
هێمن هه‌ورامی یاریده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، رۆژی ۲٠/۹ لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی مێژوویی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەرێوەچوو بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بەریز د. فواد مەعصوم”.
هه‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هێمن هه‌ورامی هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”بەوردی هەموو ئەگەرو رێ و شوێنەکان و وردەکاری وەرەقە پێشنیارکراوەکانی ی‌و ئێن و ئەمریکا و پێشنیارەکانی عەبادی و دەستپێشخەری بەریز سەرۆک کۆماری عێراق یەکاڵا کرانەوە.
هه‌روه‌ها هه‌ورامی له پۆسته‌كه‌ی دا ده‌شنووسێـ”کۆبوونەوەکە تەئکیدی کردەوە کە ریفراندۆم لە کاتی خۆی دەکری چونکە تا ئەو کۆبوونەوەیەش هیچ بەدیلێک کە بارتەقای ریفراندۆم بێت نەهینراوەتە پێشەوە.
هه‌روه‌ها له پۆسته‌كه‌ی دا هه‌ورامی ده‌شنووسێـ”بریار درا لە دوو رۆژی دیکە شاندی گفتوگۆ بچێتەوە بەغدا بۆ تەئکید کردنەوە لەوەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییەو ئامادەین پاش ریفراندۆم بۆ ماوەی سالیک تا دوو سال گفتوگۆی چر و پر لەسەر سنور و ئاو ونەوت و دانانی بناغەی دوودراوسێی باش دابنری”.